زبڵە تایبەتەکان
هەندێ زبڵ هەن کە نابێت لەگەڵ زبڵی دیکە بهاوێژرێن. تکایە زانیاریی پێویست لەم بوارەدا لەو سەرچاوانەی خوارەوە دەستەبەر بکەن:
- شارەوانی ناوچە
- رێکخراوی بەکارهێنانەوە (کەسانێ کە لە ئەڵماندا لە کەرتی بەکارهێنانەوەی زبڵدا کار دەکەن)
- خاوەنماڵ و یان خزمەتکاری بینا
- دراوسێکان و هاوڕێیانێ کە لەمبارەوە زانیارییان هەیە
زبڵە گەورەکان:
ئەم جۆرە زبڵانە دەکرێ بۆ دیسان بەکارهێنانەوە چاک بکرێنەوە و یان بۆ بەرهەمهێنانی وزە بسووتێندرێن.
ئەم جۆرە زبڵانە بە شێوەی ئاسایی بۆ ئەوەی کە بخرێنە ناو کۆگای زبڵ زۆر گەورەن (تەختە، سندووق، دۆڵاب، بایسکڵ).
خاڵی گرنگ: زبڵە گەورەکان نابێت لە دەرەوە دانرێن و یان بسووتێندرێن.
خراپبووی ئەلێکترۆنیکی:
ئامێرە ئەلێکترۆنیکییەکان مەوادی بایەخدار و هەروەها مەوادی مەترسیداریان هەیە. ئامێرە ئەلێکترۆنیکییە کۆنە و خراپەکان چاک دەکرێنەوە و وەکو ئامێری دەستی دوو بەکاردەهێنرێن و یان دەفرۆشرێن تاکوو مەوادی بایەخداری ئەوانە لە بەرهەمی دیکەدا بەکاربهێنرێنەوە.
خراپبووە ئەلێکترۆنیکییەکان ئەو ئامرازانەن کە کەیبڵی کارەبا یان باترییان هەبێت (میکسەر یان تێکەڵکەر، تەلەڤیزیۆن، مۆبایل، ئامێری جلشۆر، سێشوار).
جلی کۆنە:
جلە کۆنەکان سەرلەنوێ بەکار دەهێنرێن و یان بە جێی بەتانی یان دەسرە کەڵکیان لێوەردەگیردرێت. جلە کۆنەکان دەبێت خاوێن بن و بپێچرێنەوە بکرێن (لە تەلیس و یان جانتا).
جلوبەرگ، پێڵاو، بەتانی و چەرچەف لە گرووپی جلە کۆنەکاندان. ئەوانە لە هەندێ کانتینەری تایبەتدا کۆدەکرێنەوە کە بۆ ئەم کارە دیاری کراون.
مادە ژەهراوییەکان:
زبڵە ژەهراوی و مەترسیدارەکان جیا دەکرێنەوە و بە جیا لە زبڵی دیکەدا کۆدەکرێنەوە تاکو بۆ مرۆڤەکان و بەتایبەت منداڵان و هەروەها ئاژەڵەکان مەترسییان نەبێت.
مادە ژەهراوییەکان بۆ وێنە لە باترییەکان، گڵۆپە سپییەکان و مادە کیمیاوییەکاندا (بۆ نموونە: لکێنەر، بۆیاخ، مادە تێکەڵاوکەرەکان)دا هەن.
مادە ژەهراوییەکان دەکرێ لە رێگای ئاگادارکردنەوەکان و هێماکانی سەر بەستەکراوەکاندا بناسرێن.
پاشماوهی باخچه:
دهتوانی پاشماوهی باخچهکهت بهکاربهێنیت بۆ بهرههمهێنانی پهین و وزه
پاشماوهی باخچه پێکهاتووه له بژار، مێرگ، گهڵا، دهوهن، ههروهها لقه بچوکهکان.
پاشماوهی باخچه رهگ و خۆڵ و پاشماوهی چێشتخانه لهخۆناگرێت.